چاکوچ بیدCHAKUCH BID

پرسیارە باوەکان

چۆن پێشنیار بکەم؟

هەژمارێک دروست بکە، پەڕەی کاڵاکە بکەرەوە، بڕەکە بنووسە یان دوگمە خێراکان بەکاربهێنە، پاشان «پێشنیار بکە» دابگرە.

بۆچی کاتەکە گەڕایەوە بۆ 2 خولەک؟

چونکە کەسێک لە 2 خولەکی کۆتاییدا پێشنیاری کرد. بەم شێوەیە هەموو کەس دەرفەتێکی دادپەروەرانەی وەڵامدانەوەی هەیە.

«ئێستا بیکڕە» واتای چییە؟

واتە کاڵاکە یەکسەر بە نرخی بازاڕ دەکڕیت، بێ ئەوەی چاوەڕێی کۆتایی مەزادەکە بکەیت.

کرێی گەیاندن چەندە؟

3,000 دینار لە ناو هەرێمی کوردستان و 5,000 دینار بۆ پارێزگاکانی تر، و تەنها یەک جار بۆ هەموو داواکارییەکە دەدرێت.

کۆمیسیۆن چەندە؟

5% لە یەکەم 100,000 دیناری نرخی هەر کاڵایەک، و 3% لەوەی زیاترە. پێش پارەدان لە وردەکاریی داواکارییەکەدا دەردەکەوێت.

چۆن پارە بدەم؟

بە کاش، کاتێک داواکارییەکەت دەگات، بە نوێنەری گەیاندنی دەدەیت.

کاڵاکە گەیشت و کێشەی هەیە، چی بکەم؟

ئەگەر عەیبەکە دیار بوو، لەبەردەم نێردراوەکە وەری مەگرە. ئەگەر شاراوە بوو، لە پەڕەی «کڕینەکانم» لە ماوەی 3 ڕۆژدا دوگمەی «داوای گەڕاندنەوە» دابگرە، هۆکارەکە هەڵبژێرە و ڤیدیۆیەک هاوپێچ بکە کە کێشەکە نیشان بدات.

ڕەسیدی دیاری چییە؟

لە ماوەی دەستپێکدا هەر هەژمارێکی نوێ 1,000 دینار دیاری وەردەگرێت، و بۆ هەر هاوڕێیەک کە بە کۆدەکەت هەژمار دروست بکات و یەکەم داواکاریی وەربگرێت 500 دینار وەردەگریت. لە هەر داواکارییەک تا 1,000 دینار بەکاردێت، دوای 60 ڕۆژ بەسەر دەچێت و ناکرێت بە پارە. کۆدەکەت لە پەڕەی «هاوڕێکانت بانگهێشت بکە»ی هەژمارەکەتدایە.

دەتوانم هەژماری بازرگان بکەمەوە؟

بەڵێ. خاوەن دوکانەکان خۆیان لە «بەشی بازرگان» کاڵاکانیان زیاد دەکەن، و ئێمە پێش خستنەڕوو پێیاندا دەچینەوە و پەسەندیان دەکەین. بازرگان کاڵاکە ڕادەستی ئێمە دەکات و ئێمە دەیگەیەنین بە کڕیار، و کۆمیسیۆنی ئێمە 9% لە نرخی فرۆشتنە. بۆ کردنەوەی هەژمار پەیوەندیمان پێوە بکە.

ئەگەر داواکارییەکە ڕەت بکەمەوە چی دەبێت؟

کرێی گەیاندن لەسەر هەژمارەکەت تۆمار دەکرێت و دەخرێتە سەر داواکاریی داهاتووت.

دەتوانم کاڵاکانی خۆم لای ئێوە بفرۆشم؟

بەڵێ. کاڵاکە ڕادەستی ئێمە دەکەیت، ئێمە پشکنینی دەکەین و وێنەی دەگرین و دەیخەینە مەزادەوە. ئەگەر فرۆشرا، 15% کۆمیسیۆن لە نرخی فرۆشتن وەردەگرین و ماوەکەی بۆت دەنێرین دوای تەواوبوونی ماوەی گەڕاندنەوە (3 ڕۆژ دوای گەیاندنی بە کڕیار). ئەگەر نەفرۆشرا، جارێکی تر دەیخەینەڕوو، و ئەگەر دیسان نەفرۆشرا لێمان وەری دەگریتەوە. هەموو ئەمانە لە پەڕەی «فرۆشتنەکانم (ئەمانەت)» دەبینیت. بۆ دەستپێکردن پەیوەندیمان پێوە بکە.

مەزایەدەی ئۆتۆماتیک چییە؟

زۆرترین نرخی خۆت دەنووسیت، و سیستەمەکە هەر جارێک کەسێک لێت زیاد بکات بە کەمترین بڕی پێویست لە جیاتی تۆ زیاد دەکات هەتا ئەو نرخە. کەس ژمارەکەت نابینێت، و ئەگەر دوو کەس هەمان نرخیان دانا، ئەوەی یەکەم داینا دەیباتەوە.

مەزادی کاتژمێر ٩ و سندوقی سەرسوڕهێنەر چین؟

هەموو شەوێک کاتژمێر ٩ مەزادێکی تایبەت بۆ ماوەی کاتژمێرێک دادەنێین بە نرخێکی دەستپێکی کەم. سندوقی سەرسوڕهێنەر کاڵایەکی شاراوەیە هەتا دەگاتە دەستت، و بەهاکەی لە «بەهای گەرەنتیکراو» کەمتر نییە.

ئاستەکانی دڵسۆزی چین؟

هەتا داواکاری زیاتر وەربگریت، کۆمیسیۆنەکەت کەمتر دەبێت: دوای 3 داواکاری وەرگیراو دەبیتە زیوی و 20% کەمتر، و دوای 10 دەبیتە زێڕین و 40% کەمتر. ئاستەکەت لە لاپەڕەی هەژمارەکەت دەبینیت.

بۆچی نەمتوانی لەسەر کاڵایەکی گران مەزایەدە بکەم؟

مەزایەدە لە 500,000 دینار و سەرەوە پێویستی بە هەژماری پشتڕاستکراوە بۆ پاراستنی فرۆشیاران لە مەزایەدەی ساختە. هەژمارەکەت دوای یەکەم داواکاری وەرگیراو خۆکارانە پشتڕاست دەکرێتەوە، یان پەیوەندیمان پێوە بکە. ئەگەر دوو جار داواکاری ڕەت بکەیتەوە هەژمارەکەت ڕادەگیرێت.

چۆن ئاگادارکردنەوەکان وەردەگرم؟

لە لاپەڕەی ئاگادارکردنەوەکان، ئاگادارکردنەوە لەسەر مۆبایلەکەت چالاک بکە و لە هەژمارەکەت ئەپەکە دابەزێنە. هەروەها لە «ئاگادارم بکەرەوە» گەڕانێک پاشەکەوت بکە و کاتێک کاڵاکە دێت ئاگادارت دەکەینەوە.